عیراقی
پێنتاگۆن هۆشداری دەدات لە عیراق و سوریا و دەڵێت: 56 سەربازمان بریندارن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا (پێنتاگۆن)، ئاماری بریندارانی هێرشەكانی ئەمدواییەی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانی بڵاوكردەوە كە لە سنووری عیراق و هەرێم ئەنجامدراون.
سابرینا سینگ، وتەبێژی پێنتاگۆن لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لە 17ی تشرینی یەكەمەوە هەتا ئەم دەمە كۆی گشتی 46 هێرش كراوەتەسەر هەژموونی وڵاتەكەیان لە عیراق و سوریا.
بەپێی ئامارەكانی پێنتاگۆن، 24 لەو هێرشانە لە عیراق و 22ی دیكەشیان لە سووریا ئەنجامدراوە و سەرجەمیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو بوون كە هێرشەكانیان پێ ئەنجامدراوە.
سینگ رایگەیاند، لەو هێرشانەدا 56 لە ئەندامانی هێزەكانیان لە هەردوو وڵات برینداربوون و یەكێك لەوانەش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان برینداربووە.
وتەبێژەكەی پێنتاگۆن هۆشداریشدا، ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوامییان هەبێت دوودڵ نابن لە دیاریكردنی كات و شوێنی وەڵامدانەوە و بێوەڵام نامێننەوە.
لەماوەی مانگی رابردوودا، ناو بە ناو لەلایەت گرووپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران هێرشی ئاسمانی لەرێگەی درۆنەوە دەكرێتەسەر بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە و دواهەمینیان بۆ سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی هەریر لە هەولێر بوو.
ژ.ع