عیراقی

تایبەت بە سكاڵایەكی دژ بە ناردنی قەرزی مووچە بۆ هەرێم، دادگای فیدراڵی دانیشتنی یەكەم ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تایبەت بە سكاڵایەكی دژ بە ناردنی قەرزی مووچە  بۆ هەرێم، دادگای فیدراڵی دانیشتنی یەكەم ئەنجامدەدات
مەودا میدیا-

هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق تایبەت بە سکاڵایەک كۆدەبێتەوە كە ئاماژە بەوەدەكات ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەران نادەستوورییە.

بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 12ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی دانیشتنی یەكەمی تایبەت بە سكاڵایەك دژ بە ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجامبدات.

ژمارەی سكاڵاكە 228ە و لەلایەن موستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە تۆماركراوە لەسەر محەمەد شیاع سودانی (بە هۆی ئەوەی بڕیارەكە لە پێگەی سەرۆك وەزیرانەوە دەرچووە).

بابەتی سكاڵاكە تایبەتە بە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، ئەو بڕە پارەیەی کە سودانی بڕیاریداوە بە قەرز بدرێتە ھەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی  ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان كە "بڕیارە بە سێ گوژمە بدرێت هەر گوژمەیەك 700 ملیار دینار و لە مانگی ئەیلولەوە رەوانەكردنی پارەكە دەستپێكردووە" ئەوەش بەپێی نووسراوی دادگای فیدراڵی.

موستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سكاڵاكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە،  داوادەكات لە دادگا بڕیاربدات لەسەر راست نەبوونی بڕیاری 23500ی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە ناردنی ئەو قەرزە بۆ هەرێم  و داوایکردووە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بە نایاسایی هەژماربکات.

هەتا ئێستا لەو بڕە پارەیەی لە سكاڵاكەدا ئاماژەی پێكراوە و بڕیاربوو بۆ هەرێم بنێردرێت، دوو گوژمەی نێردراوە و 700 ملیار لە پارەكە هێشتا نەنێردراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی هەرێم   كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئاب-یان وەرگرتووە و هێشتا مووچەی دوو مانگی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، بەوهۆیەشەوە لە بەشێكی زۆر لە ناوەندەكانی خوێندن، پرۆسەكە راگیراوە و بایكۆت بەردەوامیی هەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان