گێتی

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دۆخی منداڵانی غه‌زه‌وه‌ هۆشدارییدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دۆخی منداڵانی غه‌زه‌وه‌ هۆشدارییدا
مه‌ودا میدیا - 

شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ ناوه‌ته‌ سی و شه‌شه‌مین رۆژه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زیاتر له‌ چوار هه‌زار منداڵ تا ئێستا كوژراون و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشدارییده‌دات. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ منداڵان (یونسیف)، ژیانی یه‌ك ملیۆن منداڵ له‌ناو شاری غه‌زه‌دا له‌ مه‌ترسیدایه‌، له‌كاتێكدا بواری ته‌ندرووستیی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ كۆتایی له‌و شاره‌دا په‌كیكه‌وتووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ به‌شی باكووری شاره‌كه‌دا. 

راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ منداڵان (یونسیف) له‌كاتێكدایه‌، هێشتا شه‌ڕ به‌ رده‌وامیی هه‌یه‌ و هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان بۆ ئاشته‌وایی و ئاگربه‌ست، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و له‌ نوێترین لێدوانیشدا فه‌ره‌نسا ته‌نها ئاگربه‌ستی به‌چاره‌سه‌ری نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس وه‌سفكردووه‌. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان