گێتی

به‌رزترین پله‌داری ناو سوپای ئیسرائیل كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رزترین پله‌داری ناو سوپای ئیسرائیل كوژرا
مه‌ودا میدیا - 

میدیای ئیسرائیلیی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ پێكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا، پله‌دارێكی سوپای ئیسرائیلیی كوژراوه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌ی له‌ناو سوپادا هه‌یه‌.
 
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسیی، میدیای ئیسرائیلیی زانیارییه‌كی ئاشكراكردووه‌ كه‌ تیادا هاتووه‌، له‌ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا، كۆلۆنێل شلداغ زیعور، فه‌رمانده‌ی زرێپۆشه‌كانس سه‌ر به‌ سوپای ئیسرائیل له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ شاری غه‌زه‌ كوژراوه‌. 

میدیای ئیسرائیلیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، شلداغ به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازیی له‌ناو سوپای ئیسرائیلدا هه‌بووه‌ و تا ئێستا به‌رزترین پله‌یه‌ له‌ناو سه‌ربازانی ئیسرائیلدا كه‌ له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه‌ كوژراوه‌. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان