گێتی

ناوه‌ڕۆكی لوتكه‌ی ریاز تایبه‌ت به‌ غه‌زه‌: رێگرتن له‌ مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی شه‌ڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌ڕۆكی لوتكه‌ی ریاز تایبه‌ت به‌ غه‌زه‌: رێگرتن له‌ مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی شه‌ڕ
مه‌ودا میدیا -

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووه‌می 2023 لوتكه‌ی ریاز تایبه‌ت به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی له‌ شاری ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌رێوه‌چوو، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی غه‌زه‌ و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌.

لوتكه‌ی ریاز سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی كۆكرده‌وه‌ له‌وانه‌ش به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار دوای شه‌ڕ گه‌شتێكی عه‌ره‌بیی له‌و جۆره‌ ده‌كات و پاشان ئیبراهیم ره‌ئیسیی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی ریاز سه‌ردانی عه‌ره‌بستانیی سعودیه‌ ده‌كات.

وڵاتانی به‌شداربووی لوتكه‌ی ریاز به‌گرنگیان زانی كه‌ هه‌وڵدان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی شه‌ڕ و كۆتاییهێنان به‌ گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه‌ و رێگرتن له‌ فراوانبوون و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ به‌ره‌و ناوچه‌كه‌. 

به‌رێوه‌چوونی لوتكه‌ی ریاز تایبه‌ت به‌ غه‌زه‌ و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له‌ مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی شه‌ڕ له‌كاتێكدایه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییداوه‌ له‌ فراوانبوونی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس به‌ره‌و وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان