گێتی

دوا هاوار له‌ غه‌زه‌وه‌ بۆ جیهان.. شاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م برسیكردنی به‌كۆمه‌ڵدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا هاوار له‌ غه‌زه‌وه‌ بۆ جیهان.. شاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م برسیكردنی به‌كۆمه‌ڵدایه‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌مبولانسه‌كانی شاری غه‌زه‌ هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه‌ شاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م برسیبوونێكی به‌كۆمه‌ڵدایه‌ و ده‌بێت جیهان به‌ئاگا بێت.

محه‌مه‌د ئه‌بو مه‌سبه‌ح، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌مبولانسه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ناو شاری غه‌زه‌ له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی جیهانیی كرد، وتی " ئه‌مه‌ دوا په‌یام و هاواره‌ ئاراسته‌ی جیهانی ده‌كه‌ین، فریا بكه‌ون شاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م برسیبوونێكی به‌كۆمه‌ڵدایه‌ و بۆردوومانیش به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ئیسرائیل ناوه‌نده‌ گشتیی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانجی ژیانی خه‌ڵكی وه‌ستاندووه‌، به‌تایبه‌ت بواری ته‌ندرووستیی كه‌ بێ كاره‌بایی رێگه‌ به‌كاركردن نادات". 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی 38 رۆژه‌ شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تا ئێستا له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی زیاتر له‌ 11 كه‌س كوژراون كه‌هه‌زاران منداڵ و ژن و پیر و په‌ككه‌وته‌یان تێدایه‌. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان