عیراقی

روانگه‌ی عیراقی سه‌وز: كاندیده‌كان سه‌وزایی و ژینگه‌ی عیراقیان تێكداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


روانگه‌ی عیراقی سه‌وز: كاندیده‌كان سه‌وزایی و ژینگه‌ی عیراقیان تێكداوه‌
مه‌ودا میدیا - 

یه‌كێك له‌ رێكخراوه‌كانی بواری بایه‌خدان به‌ سه‌وزكردن و چاودێرییكردنی رووبه‌ره‌ سه‌وزاییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق زیانی به‌رچاویان به‌ رووبه‌ره‌ سه‌وزه‌كان گه‌یاندووه‌. 

روانگه‌ی عیراقی سه‌وز له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی عیراق به‌هۆی بانگه‌شه‌ و لافیته‌ و پۆسته‌ری كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌ زیانی به‌رچاو به‌ دره‌خت و رووبه‌ره‌ سه‌وزاییه‌كانی ناو ناوه‌راستی شه‌قامه‌كان گه‌یشتووه‌.

ئه‌و رێكخراوه‌ عیراقییه‌ روونیكرده‌وه‌، هه‌موو لیسته‌كان به‌شدارن له‌و زیانانه‌دا كه‌ به‌ سه‌وزایی گه‌یشتووه‌ ته‌نانه‌ت كۆتاكانی كه‌مینه‌كانیش تێیدا به‌شدارن و پارێزگای به‌غدا له‌هه‌موو پارێزگاكان زیاتر زیانی پێگه‌یه‌نراوه‌. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان