گێتی

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیی هۆكاری بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌ ئاشكراده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیی هۆكاری بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌ ئاشكراده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی (زێد نێتۆرك)ی به‌ریتانیی، سوپای ئیسرائیل به‌هه‌ڕه‌مه‌كیی و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ی هه‌واڵگریی بۆردوومانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرینه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان په‌كخراون. 

ئه‌و سایته‌ به‌ریتانییه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، سوپای ئیسرائیل له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵگریی ئاسمانیی له‌ رێی وێنه‌ی ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ بۆردوومان ده‌كات و جگه‌ له‌وه‌ش، ئیسرائیل پێیوایه‌ نه‌خۆشخانه‌كان شوێنی چالاكیی چه‌كدارانی حه‌ماسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی راست نییه‌ و تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدانییه‌. 


سایته‌ به‌ریتانییه‌ نوسیویه‌تی: جێگه‌ی سه‌رسامییه‌ فرۆكه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ره‌تایی بۆردوومانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات، چونكه‌ شیكه‌ره‌وه‌كان زانیارییانداوه‌ كه‌  تونێلی چه‌ك له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا هه‌ڵه‌یان كردووه‌ و ئاوه‌ڕۆكانیان به‌ تونێلی چه‌ك زانیوه‌. 

سایتی زێد نێتۆركی به‌ریتانیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ئێستادا زیاتر له‌ نیوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌ په‌كیانكه‌وتووه‌ و زانیاریی هه‌یه‌ كه‌ پزیشكه‌كان به‌بێ سڕكردن نه‌شته‌گه‌ریی ئه‌نجامده‌ده‌ن . 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان