عیراقی

سبەینێ پەرلەمانی عیراق تاوتوێی چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ پەرلەمانی عیراق تاوتوێی چەند پرۆژە یاسایەکی گرنگ دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا بدات و خوێندنەوەی یەک بۆ پرۆژە یاسای هەموارى یاسای کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێت، سبەینێ سێشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2023  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا پەرلەمانى عیراق دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا و دانانى دوو بەرپرسی دادوەرى دەدات.

یەکێک لە بڕگەکانى دیکەی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەى یەکەمە بۆ پرۆژە یاساى هەموارى یاسای کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عیراق.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 7ی کانونی دووەمی 2023 تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق کۆتایی دێت, بۆیە یاسای کۆمسیۆن هەمواردەکرێتەوە تاوەکو تەمەنى ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمیسیاران بۆ ماوەى شەش مانگ درێژ بکرێتەوە یان ئەنجومەنێکی نوێ هەڵبژێردرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک ئەندام لەڕیگەی کۆکردنەوەی واژۆوە داوایانکرد تەمەنی کۆمسیۆن درێژبکرێتەوە تاوەکو بتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات کە بڕیارە 25ی شوباتی 2023 ئەنجام بدرێت".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان