عیراقی

موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرانی: بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرانی: بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنگرانی کرد و داوایان لێدەکات بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2023 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە داوایکرد لایەنگرانی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق نەکەن و پێیان دەڵێت "ئەگەر ئێوە لەگەڵ گەندەڵکاران، بەشداری لە ھەڵبژارانەکاندا بکەن، ئەوە زۆر دڵتەنگم دەکات، بەڵام بایکۆتکردنی ئێوە لە ھەڵبژاردنەکاندا، کارێکە دڵخۆشم دەکات و دوژمن توڕە دەکات".

ئاماژە بەوەشدەکات "بەبێ بەشداریکردنی ئێوە لە پڕۆسەکە، ئەوا رەوایەتی دان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەڵەتی کەم دەکاتەوە، جگە لەوەش ھەژموونی گەندەڵکاران و شوێنکەوتووان لەسەر عیراق کەم دەکاتەوە".

دەشڵێت "لەئێستادا، دۆخی جیهانی و ھەرێمی کاریگەری لەسەر دۆخی عیراق دروستکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بەردەوام وریا و لە ئامادە باشیدابین، چونکە دوژمن بەردەوام چاودێری عیراق و پیرۆزییەکانمان دەکات".

موقتەدا سەدر کە لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی 2021دا، زۆرترین ژمارەی کورسی بە (73 کورسی) بەدەست ھێنا، لە 29ی ئابی 2022دا کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی راگەیاند.

دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بڕیارە لە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق ئەنجام بدرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان