عیراقی
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ سودانی ئاشكراده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی گرووچه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و بێتوانایی به‌غدا له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا، له واشنتۆنه‌وه په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كرێت.
د. ره‌سول عه‌دنان، نوسه‌ری دیاری عیراقیی، له وتارێكدا كه له میدیای عیراقییدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكرد، دوێنی شه‌و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه رێگریی بكات له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق بۆ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار له عیراق، كه ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی دیاری ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی به‌غدا نین، به‌تایبه‌ت گرووپی موقاوه‌مه‌ی عیراقیی، رایانگه‌یاندووه، تا ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له پشتیوانییكردنی ئیسرائیل دژی غه‌زه، ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ناوچه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی لێدوانی سامۆیل وربیرگ، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تائێستا 46 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانیان له عیراق و سوریا و هێرشه‌كانیش له زیادبووندان و ئه‌مه‌ریكاش له‌هه‌وڵدایه بۆ پاراستنی گه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی.