کوردستانی

کەسە تووشبووەکەی سەنگەسەر چۆن زانرا هەڵگری کۆرۆنایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسە تووشبووەکەی سەنگەسەر چۆن زانرا هەڵگری کۆرۆنایە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

دوای ئەوەی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان بڕیاریاندا تیمی گەڕۆک بنێرنە هەندێک شوێن بۆ وەرگرتی تێست بۆ هەندێ هاوڵاتی و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکەن و کارمەندێکی تەندروستی لە راپەڕین باس لە دۆزینەوەی کەسە تووشبووەکەی ناحیەی سەنگەسەری پشدەر دەکات.

هاوار رەمەزان، کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بە مەودا میدیای وت "دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە تەنها 5 تێستی پشکنین بۆ خەڵکی سەر شەقام و بازاڕی ناحیەی سەنگەسەر وەرگیردرا کە یەکێکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە کارمەندە لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی ئەو سنوورە".

وتیشی "ئەوەی مەترسیدارترە کارمەندکەی ناو بەنزینخانەکە لەکاتی چوونی ستافی خۆپاراستن بۆ وەرگرتنی تێستی پشکنین 4 کەسی تر لە ژوورەوەی بەنزینخانەکە دانیشتبوون کە کەسە هەڵگرەکە و ئەو 4 کەسەش چایان دەخواردەوە پێکەوە" .

هاوار رەمەزان زیاتر قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و دەڵێت "ئەو کەسەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرچوو پێشتر هیچ گومانێکی لەسەر نەبوو بە شێوەکی لەناکاو تیمەکانمان چوونە ئەو شوێنە".

روونیشی دەکاتەوە "دەبێت رێ و شوێنی توند بگیردریتەبەر بۆ دۆزینەوەی ئەوە کەسانەی رۆژانی رابردوو تێکەڵ بەم کەسە تووشبووە بوون". ئاماژەی بەوەش کرد "پشکنینی ئە کەسە تووشبووە لە شاری سلێمانی کراوە و لە ئیدارەی راپەرین ئەو جۆرە پشکنینەمان نییە".

دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن 37 ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردووە.
21 ئازار 2020

Qaiwan
Qaiwan