گێتی

نه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نیی كاره‌كانی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نیی كاره‌كانی راگرت
مه‌ودا میدیا - 

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری غه‌زه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی رێگرییه‌كانی سوپای ئیسرائیلیی له‌ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ ناو شاری غه‌زه‌ به‌تایبه‌ت سووته‌مه‌نیی، ناتوانن به‌رده‌وام بن و كاره‌كانیان راده‌گرن. 

تۆماس وایت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارییكردنی ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستین (ئۆنروا) ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا هیچ سووته‌مه‌نییه‌كیان نه‌ماوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ناتوانن به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان و ئیسرائیلیش رێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سووته‌مه‌نیی نادات، وه‌ هه‌ردوو وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی دابه‌شكردنی ئاویش له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ وه‌ستاون، به‌وه‌ش 290 هه‌زار كه‌س له‌ناو شاری غه‌زه‌دا بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌بن. 

به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارییكردنی ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستین (ئۆنروا)  دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، ناتوانن سووته‌مه‌نیی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاگوزاری دابینبكه‌ن، به‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌كان له‌كار ده‌كه‌ون، كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی كه‌مێك وزه‌ی خۆره‌وه‌ كار ده‌كه‌ن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان