عیراقی

دادگا ئه‌ندامێتی حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا ئه‌ندامێتی حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە و بڕیاره‌كه‌ش پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتووه‌ و دادگا ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی كردووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی بوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق كاتێك كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌یشت.

دارا سێكانیانی، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی " حه‌لبوسی هاته‌ هۆڵی په‌رله‌مان و باسی ئه‌و زانیارییه‌ی كرد كه‌ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ هه‌یه‌، پاشان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشت و رۆیشت".

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، پێشتر له‌یس دلێمی، په‌رله‌مانتاری عیراق سكالای له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ دادگای فیدراڵی عیراق تۆماركردووه‌. 

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، له‌دایكبووی ساڵی 1981ی قه‌زای كه‌ره‌مه‌یه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباری سوننه‌نشین له‌ خۆرئاوای عیراق. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان