گێتی

700 هه‌زار منداڵ ئاواره‌بوون و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ درۆن بۆردوومانده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


700 هه‌زار منداڵ ئاواره‌بوون و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ درۆن بۆردوومانده‌كرێن
مه‌ودا میدیا -

شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاگربه‌ست نییه‌ و یونسیف هۆشدارییدا له‌ ئاواره‌بوونی 700 هه‌زار منداڵی غه‌زه‌.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ كاروباری منداڵان (یونسیف) رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانی ئیسرائیله‌وه‌، 700 هه‌زار منداڵی غه‌زه‌ ئاواره‌بوون و له‌ هه‌موو شتێك دابڕاون و پێویسته‌ به‌زووی شه‌ڕ و بۆردوومان رابگیرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، پزیشكه‌كان له‌ناو شاری غه‌زه‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئیسرائیل به‌ فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان نه‌خۆشخانه‌كانی شاری غه‌زه‌ بۆردوومان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌ ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی و كاره‌ساتی گه‌وره‌دان.

هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌لیزابیس تسوركوف، ژنه‌ بارمته‌ی ئیسرائیلیی له‌ عیراق رایگه‌یاند، هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌، به‌شێكه‌ له‌ گه‌مژه‌یی ئیداره‌ی بونیامین نه‌تانیاهۆ. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان