عیراقی
دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی عیراقی هه‌ژاند.. ئایا بڕیارێكی دژه گه‌نده‌ڵییه یان سیاسییه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بڕیارێكی له‌ناكاو و هه‌ژێنه‌ر
له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی دادگای فیدراڵیی عیراق تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، تا دێت هه‌ڵوێسته‌كان فراوانتر ده‌بن و به‌ره‌ی حه‌لبوسی یان به‌ره‌ی هێزه سوننه ورده‌ورده هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و جه‌ماوه‌ریی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی له په‌رله‌مان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، جه‌ماوه‌ری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی حه‌لبوسی ده‌ستیان به‌جوڵه كرد، به‌ڵام حه‌لبوسی راسته‌وخۆ و به‌ئاشكرایی داوای له لایه‌نگرانی كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیی و نایاسایی ئه‌نجامنه‌ده‌ن.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سوننه‌ی پارێزگای ئه‌نباره، له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی حزبی تقدمی كرد، سه‌رسامی خۆی پیشاندا له بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق و وتی " حه‌ق هه‌ر حه‌قه و سه‌رده‌كه‌وێت".
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق باس له ده‌ستكاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیری سه‌ر به حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی و په‌رله‌مانتاره‌كانی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیی ئه‌و زانیارییه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامان و وه‌زیره‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی حزبی تقدم كه حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له په‌رله‌مان و حكومه‌ت، زانیارییه‌كی ناراسته و تا ئێستا به‌شێوه‌ی ره‌سمیی بوونی نییه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بووه، كاتێك كه هه‌واڵی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی عیراقی پێگه‌یشتووه.
دارا سێكانیانی، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی " حه‌لبوسی له كۆبوونه‌وه‌دا هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌یشت و پاش بیستنی هه‌واڵه‌كه، هۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت".
بڕیاره‌كه سیاسییه یان دژه گه‌نده‌ڵییه؟
راوێژکاری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی گومانی هه‌یه له‌وه‌ی بڕیاره‌كه دژی گه‌نده‌ڵیی بێت.
ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق ده‌ڵێت: بە حوكمی ئەزمونی كاركردنم لەگەڵ حه‌لبوسی، چ ئەوكاتەی ئەندامی پەرلەمان بووم و چ دواتریش وەك راوێژكار ، ده‌مزانی كەسێكی چالاك و بەجورئەتە و خۆی لەقەرەی گەمەی سیاسی ترسناك دەدات و زۆرتریش بیری لای پرۆژە سیاسیەكەی بوو (هه‌رێمی سوننه) تا كارەكەی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
به‌كر به‌كر باسی ئه‌وه‌شیكردووه، كه حه‌لبوسی تاڕادەیەكی باشیش سەركەوتوو بوو لەكۆكردنەوەی هێزی پەرتبووی سوننە و بەتایبەت بۆ ئەمجارەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان توانیبووی زۆر زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت و زاتی ئەوەی دەكرد باس لەپرۆژەی دروستكردنی هەرێمی سوننە بكات، كە ئەمە هێز و لایەنە شیعیەكان و بازنەی ئێران زۆر دژن و كار لەسەر پەرتكردنی شەقامی سوننە دەكەن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عیراق ده‌ڵێت: بۆیە پێدەچێت حەلبوسی قوربانی پرۆژەی عەرەبی سوننەی عیراق بێت زیاتر لەوەی كە لەسەر تەزویری واژۆی پەرلەمانتارێك دەست بۆ پرسێكی وا هەستیار ببردرێت.
ئایا په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی ئیسرائیل و غه‌زه‌وه هه‌یه؟
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئاشكرایكردووه، باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری عیراق دژی حه‌لبوسی و لایه‌نگری له‌یس دلێمی، به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێشكه‌شی دادگا كردووه كه حه‌لبوسی نزیكبووه‌ته‌وه له‌به‌ره‌ی ئیسرائیل، له‌كاتێكدا كه عیراق هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل تونده و هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراق داناوه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانی خه‌شان، حه‌لبوسی تێوه‌گلاوه له رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانییدا كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیله و ئامانجی كۆمپانیاكه‌ش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیله له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا.
سبه‌ینێ رۆژێكی سیاسیی گه‌رم ده‌بێت بۆ عیراق.. چی رووده‌دات؟
هێشتا ئاینده‌ی رووداوه‌كان روون نین، حه‌لبوسی داوای له‌لایه‌نگرانی كردووه خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و هیچ جۆره په‌رچه‌كردارێك نه‌نوێنن، حه‌لبوسی وتی "هه‌موو خاوه‌ن حه‌قێك حه‌قی خۆی وه‌رده‌گرێت و دان به‌خۆتاندا بگرن"، به‌ڵام زیاتر ورده‌كاریی نه‌خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كه پێكهاتووه له هێزه شیعییه‌كان جگه له سه‌درییه‌كان، كۆببنه‌وه و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق تاووتوێ بكه‌ن، وه‌ك سه‌ره‌تا، هه‌ندێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق پشتیوانیی خۆیانیان بۆ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان هێشتا هه‌ڵوێستیان ده‌رنه‌بڕیوه، له‌وانه‌ش هه‌رێمی كوردستان یان هێزه كوردییه‌كان، پێده‌چێت سبه‌ینێ چوارشه‌ممه بۆ دۆخی سیاسیی عیراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، رۆژێكی گه‌رم بێت.