عیراقی

لایه‌نگرانی حه‌لبوسی ئه‌نباریان شڵه‌ژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایه‌نگرانی حه‌لبوسی ئه‌نباریان شڵه‌ژاند
مه‌ودا میدیا -

له‌دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق تایبه‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، كه‌سوكار و عه‌شیره‌ت و ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌لبوسی له‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌ره‌مه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ شوێنی له‌دایكبوونی محه‌مه‌د حه‌لبوسیه‌، كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی قه‌زاكه‌ و كه‌سوكار و لایه‌نگرانی حه‌لبوسی رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی هه‌ڵوێستیان راگه‌یاندووه‌ و پشتیوانییان له‌ حه‌لبوسی كردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی لایه‌نگری حه‌لبوسی وه‌ك هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌ دژی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی، ته‌قه‌یان به‌ ئاسماندا كرد و له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، بڕیاری كۆتاییهێنانی ئه‌ندامێتیی حه‌لبوسی له‌ په‌رله‌مانی عیراق یه‌كجاره‌كییه‌ و بواری تانه‌لێدانی نییه‌.


Qaiwan
Qaiwan