گێتی
غه‌زه.. نوسینگه‌ی 50 كه‌ناڵی میدیایی به ئه‌نقه‌ست وێرانكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژنامه‌نووسان له شه‌ڕی ئیسرائیل و غه‌زه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ی میدیای تێكه‌وتووه و به‌دۆخێكی بێوێنه وه‌سفی ده‌كات.
كریستۆف دیلوار، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مۆندوی ئیسپانیی وتی"ئه‌و دۆخه‌ی رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان بووه‌ته له غه‌زه، هه‌رگیز دۆخی وا نه‌هاتووه‌ته پێش رۆژنامه‌نووسان كه له ماوه‌ی كه‌مدا هێنده رۆژنامه‌نووس بكوژرێن، بۆیه ئێمه له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوانه‌كان سكاڵامان تۆماركردووه دژی تاوانی جه‌نگ كه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان بووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نوسینگه‌ی 50 كه‌ناڵی میدیایی له شاری غه‌زه به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست وێرانكراون، پێشتریش راگه‌یه‌ندرابوو كه تائێستا 42 رۆژنامه‌نووس له شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و غه‌زه‌دا كوژراون.