تەندروستی

شەش مادەی خۆراکی بۆ نەهێشتنی قەبزی و باشترکردنی جوڵە ریخۆڵەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش مادەی خۆراکی بۆ نەهێشتنی قەبزی و باشترکردنی جوڵە ریخۆڵەکان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زیادکردنی رێژەی ریشاڵەکان و خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی دەبێتە هۆی رزگاربوون و رێگریکردن لە قەبزی، لە نێو ئەو خۆراکانەی کە یارمەتیدەرن بۆ بەدەستهێنانی جوڵەیەکی تەندروست بۆ ریخۆڵە میوەکانن کە سەرچاوەیەکی نایابی ریشاڵن.

کلینیکی مایۆ بڵاویکردووەتەوە، قەبزی بەگشتی واتە پیساییکردن کەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەکدا، کەمی ریشاڵ و شلەی خۆراکی و کەمی وەرزشکردن لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونە بە قەبزییە، هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە ئەنجامدانی گۆڕانکاری سادە لە سیستمی خۆراکدا، بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی مێدیکاڵی نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریکردن یان چارەسەرکردنی نیشانەکانی قەبزی، بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە هەندێک حاڵەتی قەبزی پێویستیان بە هاوکاری پزیشکی پسپۆڕ هەیە بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە خوێن لە پیسایەکەیدا هەبێت یان تووشی رشانەوە و ئازاری تووندی سک و تا ببێت. 

بەپێی توێژینەوەیەک گرنگە کەسانی پێگەیشتوو رۆژانە لەنێوان 22 بۆ 34 گرام ریشاڵ بخۆن. گەیشتن بە رێژەی پێشنیازکراوی وەرگرتنی ریشاڵی ڕۆژانە دەتوانێت کۆتایی بە قەبزی بهێنێت.

ریشاڵ دوو جۆر هەیە: ریشاڵی تواوە و ریشاڵی نەتواوە. هەردووکیان سوودی تەندروستی زۆریان هەیە و پێکەوە کاردەکەن بۆ رێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە و نەرمکردنی پیسایی و لابردنی پاشماوە لە جەستە و رێگریکردن لە قەبزی و پاراستنی تەندروستی ریخۆڵە.

ئەو خواردنانەی کە رزگارت دەکەن لە قەبزی بریتین لە:

1- ئە خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، ریشاڵ دوو جۆر هەیە، ریشاڵی تواوە و ریشاڵی نەتواوە، هەردووکیان سوودی تەندروستی زۆریان هەیە و پێکەوە کاردەکەن بۆ رێکخستنی جووڵەی ریخۆڵە و نەرمکردنی پیسایی و لابردنی پاشماوە لە جەستە و رێگریکردن لە قەبزی و پاراستنی تەندروستی ریخۆڵە.

2- هەڵوژە، هۆکارێکی باشە بۆ باشترکردنی جوڵەی ریخۆڵەکان و چارەسەری قەبزی دەکات.

3- ماست, ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆبایۆتیک (وەک شیر و ماست) بەکتریا سوودبەخشەکانی تێدایە کە ناسراون بە بەرەوپێشبردنی تەندروستی ریخۆڵە و نەرمکردنی قەبزی و نەرمکردنی پیسایی و کەمکردنەوەی ئازاری سک.

4- میوەکان, زۆر خواردنی میوەی ریشاڵی زۆر وەک سێو، گوێزی هیندی، کیوی و توو دەبێتە هۆی جوڵەی رێکوپێکی ریخۆڵە.

5- شۆفان، سەرچاوەیەکی نایابی ریشاڵی تواوەیە کە ئەو جۆرە ریشاڵەیە لە ئاودا دەتوێتەوە دەبێتە هۆی تێپەڕبوونی پیسایی بە رێژەیەکی خێراتر.

6- ئاو و شلەمەنییەکان، کۆئەندامی هەرس پێویستی بە ئاوێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی پاشماوەی خۆراک لە جوڵە بەردەوام بێت، هەروەها خواردنەوەی شەربەتی تەندروست یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی قەبزی.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی ئەلعەربییە

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد