عیراقی

بڕیاره‌كانی دادگا مسته‌فا كازمیشی گرته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاره‌كانی دادگا مسته‌فا كازمیشی گرته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی عیراق سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند كه‌یسێكی سیاسیی و ئایینیی و ئیداریی له‌ رۆژانی رابردوودا مشتومڕی به‌رچاوی له‌ عیراقدا دروستكردووه‌ و  له‌ نوێترین بڕیاریشدا یه‌كێك له‌ رێنماییه‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراقی كرده‌ ئامانج.

باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری عیراق ئاشكرایكرد، دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و نایاساییبوونی رێنمایی تایبه‌ت به‌دامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌كانی ئه‌میندارێتیی كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش جێهێشتنی كورسییه‌كه‌ی ده‌ریكرد.

دادگای فیدراڵیی عیراق له‌ رۆژانی رابردوو به‌ بریارێك محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مانی عیراق دوورخستنه‌وه‌ و هاوكات کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، كه‌ له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ پله‌ی پاتریاركی وه‌رگرتووه‌، له‌ ئێستادا دادگای فیدراڵیی عیراق ئه‌و پله‌یه‌ی لێوه‌رگرتووه‌. 

Qaiwan
Qaiwan