گێتی

ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: زۆریی ژماره‌ی كوژرانی غه‌زه‌ شۆكیكردووم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: زۆریی ژماره‌ی كوژرانی غه‌زه‌ شۆكیكردووم
مه‌ودا میدیا - 

شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێی ناوه‌ته‌  45مین رۆژیه‌وه‌ و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش جارێكی تر داوای ئاگربه‌ستی مرۆیی كرد.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكرد، كه‌ زۆریی ژماره‌ی كوژراوانی غه‌زه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕدا تا ئێستا تووشی شۆكیكردووه‌.

ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و رێژه‌ كوژراوه‌ مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات و جێگه‌ی قه‌بوڵكردن نییه‌، به‌تایبه‌ت كوژرانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی منداڵان و ژنان.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ به‌شێك له‌ كوژراوان په‌نابردووه‌ بۆ دوو خوێندنگه‌ی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام بۆردوومانكراون و كوژراون، به‌كاتێكدا ده‌بێت سنووری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشێل نه‌كرێت.





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان