گێتی

"نه‌تانیاهۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌وێت ئه‌گینا 60%ی ئیسرائیلییه‌كان دژی شه‌ڕن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"نه‌تانیاهۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌وێت ئه‌گینا 60%ی ئیسرائیلییه‌كان دژی شه‌ڕن"
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 45 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا تێپه‌ڕی، شاره‌زایه‌كی كاروباری ئیسرائیل ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی ئیسرائیلییه‌كان دژی به‌رده‌وامیی شه‌ڕن، به‌ڵام نه‌تانیاهۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی خۆی درێژه‌ به‌شه‌ڕ ده‌دات. 

ئه‌یهاب جه‌بارین، شاره‌زای كاروباری ئیسرائیل ده‌ڵێت: له‌ئێستادا 60%ی ئیسرائیلییه‌كان دژی شه‌ڕی سه‌ر غه‌زه‌ن، دژی له‌سێداره‌دانی دیله‌كانی حه‌ماسن، بۆ ئه‌وه‌ی دیله‌كانی ئیسرائیل ئازادبكرێن، به‌ڵام بونیامین نه‌تانیاهۆ ده‌زانێت به‌ وه‌ستانی شه‌ڕ، خه‌ڵك داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیسرائیل كه‌سانێكی له‌ لیژنه‌ی دانوستان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس داناوه‌، كه‌ نزیكن له‌ خودی بونیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ نایانه‌وێت پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان سه‌ربگرێت. 

به‌وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری ئیسرائیل، بونیامین نه‌تانیاهۆ ده‌زانێت له‌گه‌ڵ وه‌ستانی شه‌ڕدا، رای گشتیی ئیسرائیل داوای له‌سه‌ركارلابردنی ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌دوای 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ شتێك بكات كه‌ ئیسرائیلییه‌كان رازی بكات. 

 
Qaiwan
Qaiwan