عیراقی
په‌رله‌مانتارێك: حه‌لبوسی یاسای پێشێلده‌كرد و پاره‌ی وه‌رده‌گرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عیراق، تۆمه‌ته‌كان تا دێت له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و كه‌سایه‌تیی دیاری سوننه زیاتر ده‌بێت.
موسه‌نا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی"حه‌لبوسی تێبینی زۆری له‌سه‌ره، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا گوێی به یاسا نه‌ده‌دا و پێشێلی ده‌كرد، بۆ هه‌ندێك پرۆژه‌یاسا ئه‌گه‌ر 15 كه‌س ده‌ستی هه‌ڵبڕیایه، حه‌لبوسی ده‌یوت ته‌واوه و په‌سه‌ندكراوه، پرۆژه‌یاساش هه‌بووه زۆرینه ده‌ستیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوێی پێنه‌داوه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی په‌رله‌مانی عیراق، حه‌لبوسی په‌رله‌مانی عیراق كردبوو به شوێنی بازرگانیی و پۆسته‌كانی ده‌فرۆشت و جگه له‌وه‌ش له ده‌ره‌وه پاره‌ی بۆ ده‌هات و به‌وه‌ش سه‌رمایه‌یه‌كی باشی كۆكرده‌وه و كه‌سایه‌تیی بۆ خۆی دروستكرد.
موسه‌نا ئه‌مین پێیوایه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له دوای دوورخستنه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی، لاواز ده‌بێت و ناتوانێت ببێته كارێزمایه‌كی سوننی.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه دادگای فیدراڵیی عیراق به بڕیارێك محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی له پۆسته‌كه‌ی و ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان دوورخسته‌وه.