گێتی

حه‌ماس هێرشێكی موشه‌كیی فراوانی كرده‌ سه‌ر ته‌لئه‌بیب

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌ماس هێرشێكی موشه‌كیی فراوانی كرده‌ سه‌ر ته‌لئه‌بیب
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێرشێكی فراوانی كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری ته‌لئه‌بیب له‌ ئیسرائیل.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر شاری ته‌لئه‌بیب له‌رووی فراوانیی و چڕی بۆردوومانه‌وه‌ به‌ موشه‌ك، له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا بێوێنه‌یه‌، به‌جۆرێك زه‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ له‌ ته‌لئه‌بیب و ده‌وروبه‌ریدا لێدراوه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و گه‌مارۆی ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كانی داوه‌، هاوكات ئیسرائیل گرێبه‌ستی فرۆشتنی زرێپۆشی جۆری میركاڤای ره‌تكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتاندا به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پێده‌چێت شه‌ڕ درێژببێته‌وه‌ و لوبنانیش بگرێته‌وه‌.


Qaiwan
Qaiwan