عیراقی

سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی بڵاوكردەوە و یەكەمین كاریش هەڵبژاردنی كەسێك دەبێت بۆ شوێنە بەتاڵەكەی محەمەد حەلبوسی.

پەڕەی فەرمیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی چوارشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2023ی بڵاوكردەوە، بەپێی بەرنامەكەش، پاش خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، یەكەمین كار هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت.

پاش هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان، دەنگ دەدرێت لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارە 31ی ساڵی 2019 و كۆبوونەوەكەش كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.

هەفتەیەك لەمەوبەر رۆژی سێشەممە، لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە كۆتاییهێنان بە ئەندامییەتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عیراق، كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی پەرلەمان بوو.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan