کوردستانی

کام لایەنی سیاسی پڕۆژە یاسای چاکسازی بەدەستکەوت بۆخۆی هەژمار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کام لایەنی سیاسی پڕۆژە یاسای چاکسازی بەدەستکەوت بۆخۆی هەژمار دەکات
مەودا میدیا--سازگار ئەحمەد

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆبێتەوە و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت پێم وایە ئەم پڕۆژە یاساییە بەباشی دەرباز دەبێت و دەبێتە دەستکەوتێک بۆ گشت لایەک.  

سیروان بابان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم پەرلەمانتاران ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی هاتنی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکەین بۆ پەرلەمانی کوردستان، چونکە ئەم پڕۆژە یاساییە پڕۆژەیەکی زۆر باشە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا پڕۆژە یاساکە لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانەوە سەیر دەکرێت، هەروەها رەنگە جارێکی دیکەش حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی سەیری بکاتەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکات".

سەبارەت بەوەی هیچ ترسێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە بە باشی تێپەڕ نەبێت سیروان بابان وتی "پێم وایە ئەم پڕۆژە یاساییە بەباشی دەرباز دەبێت و دەبێتە دەستکەوتێک بۆ گشت لایەک، چونکە بەشێک لە داواکاری خەڵک و پەرلەمانتاران لەناو یاساکەدا بەرجەستە کراوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هاتنی پڕۆژە یاسای چاکسازی بۆ ناو پەرلەمان ئەمڕۆ پڕۆژە یاساکە گەیشتە پەرلەمانی کوردستان.
Qaiwan
Qaiwan