گێتی

میدیای ئیسرائیلیی ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و حه‌ماسی ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


میدیای ئیسرائیلیی ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و حه‌ماسی ئاشكراكرد
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسرائیل تیشكیان خسته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌سته‌كه‌.

به‌گوێره‌ی میدیای ئیسرائیلیی، رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ناردنی سووته‌مه‌نییش بۆ ناو شاری غه‌زه‌ له‌خۆده‌گرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوودا ئیسرائیل به‌فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یدا رۆژانه‌ دوو تانكه‌ری سووته‌مه‌نی بچێته‌ ناو غه‌زه‌وه‌. 

میدیای ئیسرائیلیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و تێیدا جگه‌ له‌ سووته‌مه‌نی، دیله‌كان ئازادده‌كرێن له‌ پێنجشه‌ممه‌ یان هه‌ینیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ئیسرائیل كۆده‌بێته‌وه‌ و رێككه‌وتنی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان واژۆده‌كات. 


 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان