عیراقی

سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی تاوتوێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی تاوتوێده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عیراق سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ به‌شێوه‌ی نائاسایی كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێك تاوتوێ بكات، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی دیاریده‌كرێت و چه‌ند كاندیدێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ناویان هاتووه‌، ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌شێوه‌ی ره‌سمیی یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه‌.

كاروان یاروه‌یس، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا وتی"په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ و دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی هه‌ن كه‌ تاوتوێیانده‌كات، ئه‌وانیش  دانانی كه‌سێك له‌ بری حه‌لبوسی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییه‌، له‌لایه‌ن جێگرانی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

بەپێی ماددەی ٥٥ی دەستوری هه‌میشه‌یی عیراق، هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق بە زۆرینەی رەهای دەنگی پەرلەمانتاران ده‌بێت کە ٣٢٩ په‌رله‌مانتارن به‌شێوه‌ی (٥٠+١) کە دەکاتە ١٦٥ په‌رله‌مانتار. 
Qaiwan
Qaiwan