گێتی
حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستیان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە نێوەندگیری میسر و ئەمەریکا ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رادەگەیەندرێت و یەکەم هەنگاویش گۆڕینەوەی ژمارەیەک دیلە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ میسر و ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون لەنێوەندگیری بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەستی مرۆیی و گۆڕینەوە دیل و بارمتەکان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەنگاوێکی دیکەی ئاگربەستەکە ئەوەیە رێگە بە چوونە ژوورەوەی ژمارەیەکی زیاتری کاروانی مرۆیی و هاوکاری فریاگوزاری دەدات بۆ کەرتی غەززە.
بەپێی ئاگربەستەبێت بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا، لە ئاڵوگۆڕی 50 ژن و منداڵی مەدەنی لە کەرتی غەززە، لە بەرانبەر ئازادکردنی ژمارەیەک ژن و منداڵی فەڵەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیل دەستبەسەرکراون.
لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل شەڕی غەززە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و بەپێی دوایین ئامار ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە 13 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 30 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش لای حهماس بە بارمتە دەستگیرکراون.
س،ر