عیراقی
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێكی نائاساییدا سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنەكەیان هەڵبژێرن، بەڵام پرۆسەكە بە كۆی دەنگ دواخرا.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەم، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد و لە یەكەم كاری دانیشتنەكەدا لەسەر دواخستنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بۆ پەرلەمان.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عیراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.
بەپێی كارنامەی كاری ئەمڕۆی پەرلەمان دوو بڕگە هەبوو، یەكەمینیان كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، دووەمیشیان دەنگدان بوو بە هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
پەرلەمانی عیراق سەرەتای دانیشتنەكە دەنگیدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هیچ رۆژێكیش هەتا ئەم دەمە دیارینەكراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ.
باس لەوەشدەكرێت، ئەگەر لەم رۆژانەدا سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیارینەکرێت، پێدەچێت بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دوابکەوێت.
هەفتەیەك لەمەوبەر رۆژی سێشەممە، لەسەر سكاڵای پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە كۆتاییهێنان بە ئەندامییەتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عیراق، كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی پەرلەمان بوو.
ژ.ع