عیراقی
تەمەنی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لەمیانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق تایبەت بە دوو بڕگە، بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان درا بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی نائاساییان ئەنجامدا و تێیدا هەڵبژاردنی تایبەت بە دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان دواخست، بەڵام دەنگیان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دا.
بەپێی ئەو نووسراوەی گەیشتووەتە دەست مەودا میدیا، پەرلەمانی عیراق بە كۆی دەنگ رەزامەندبووە بە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ ماوەی 54 مانگ و لە رێكەوتی 7ی كانوونی دووەمی 2020ەوە ئەو تەمەنە هەژماردەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە لەسەر كۆمسیۆن لەو ماوەیەدا هەریەك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەئەنجام بگەیەنێت.
بەپێی نووسراوەكە، حكومەتی ناوەند هەڵدەستێت بە خەرجكردنی خەرجییە پێویستەكان بۆ كۆمسیۆن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و لە رۆژی بڕیارەكەوە واتا ئەمڕۆ چوارشەممەوە، بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
بڕیارە مانگەكانی سەرەتای ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجامبدرێت.
ژ.ع