عیراقی
دادگای فیدراڵیی عیراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەخۆران کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە و سکاڵاکارەکان داوایان کردووە دادگاکە حکومەتی ھەرێم پابەندبکات بە جێبەجێکردنی یاسای مووچە کە لە سەرانسەری عیراقدا بەرکارە.

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26ی تشرینی دووەمی 2023 دادگای فیدڕاڵی یەکەمین دانیشتنی لەسەر سکاڵایەک ئەنجامدەدات کە دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (22ی ساڵی 2008) لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
سکاڵاکارەکان کە نۆ کەسن و فەرمانبەری حکومەتی ھەرێمن، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت مادەکانی (6 و 7 و 9 و 9) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.
س،ر
س،ر