عیراقی
گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له عیراق دۆزرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق رایانگه‌یاند، كه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له شاری موسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن گروپی چه‌كداری داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوینی ساڵی 2014 و 75 رووفاتی له‌خۆگرتووه كه زۆرینه‌یان له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرتبوو.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش شاڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی داعش له شاری موسڵ، به‌ڵام هێشتا ناوبه‌ناو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێنه‌وه و هێشتا هه‌زاران كه‌سی دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه بێسه‌روشوێنن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رایگه‌یاندووه كه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و به‌مزووانه ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی شاری موسڵ ده‌كرێت، پارێزگای نه‌ینه‌وا دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه.