گێتی

سبه‌ینێ ئاگربه‌ستی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ ئاگربه‌ستی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كات
مه‌ودا میدیا- 

هاوكات له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كاندا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكرایكرد، سه‌ر له‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی ده‌ستپێده‌كات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاگربه‌ست به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی چه‌ند رۆژه‌ ده‌بێت و تێیدا جگه‌ له‌ گۆڕینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دیله‌كانی شه‌ڕ و پێشتریش، هاوكات تێیدا ئیسرائیل ره‌زامه‌ندیی ده‌دات سووته‌مه‌نیی ره‌وانه‌ی شاری غه‌زه‌ بكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌  بونیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هۆی ره‌زامه‌ندیی ئاگربه‌سته‌وه‌ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی رای گشتیی ئیسرائیل و میدیا بووه‌ته‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان