عیراقی

جارێكی تر هێرشكرایه‌وه‌ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێكی تر هێرشكرایه‌وه‌ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عیراق
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عیراق جارێكی تر رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كیی بووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منیی و میدیاییه‌كانی عیراق، له‌نێوان هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناو بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د و لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ كه‌ لایه‌نێكی نادیاربووه‌، روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ روویداوه‌ و لایه‌نی هێرشبه‌ری نادیار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی به‌كارهێناوه‌. 

ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هێرشی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر.

به‌گوێره‌ی ئاماری پنتاگۆن، له‌ 17ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 60 جار بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ سوریا و عیراق هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر. 







Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان