تەندروستی

پێنج جۆری سەوزە ئاستی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج جۆری سەوزە ئاستی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە
مەودا میدیا-

هەندێک کەس بەدەست بەرزی ئاستی شەکری خوێنەوە دەناڵێنن، لەکاتی هەڵبژاردنی کام خۆراک سەلامەتە بۆ خواردن، سەریان لێ دەشێوێت، شارەزایان روونیدەکەنەوە، ئەگەری هەیە بە بەکارهێنانی سەوزەی تەندروست، ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنرێت، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر رێکخستنی ئاستی ئەنسۆلین و دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن.

شارەزایانی تەندروستی پێنج جۆری سەوزەیان دیاریکردووە کە یارمەتی دابەزینی شەکری خوێن دەدات، ئەوانیش:

1- کولەکەی کاڵ، یەکێکە لە تەندروستترین سەوزەکان کە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی ئاستی شەکر بە شێوەیەکی سروشتی.

2- بامیە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و پێکهاتەیەکی تێدایە کە دەتوانێت مژینی شەکر لە کۆئەندامی هەرسدا خاو بکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی کتوپڕی شەکر.

3- برۆکلی، سەوزەیەکە کە کالۆری کەم و ریشاڵی زۆرە، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرە کە یارمەتی بەرەوپێشبردنی تەندروستی گشتی و میتابۆلیزم دەدات، هەروەها برۆکلی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەرزی هەیە، ئەمەش سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاستی شەکری خوێنیان بە شێوەیەکی سروشتی کۆنترۆڵ بکەن.

4- سپێناخ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ئاسن و کانزا و دژە ئۆکسێنەر و ریشاڵ، خواردنی دەبێتە هۆی باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین. هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵە، کە دەتوانێت یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن بدات.

5- کالی، جۆرێکە لە سەوزەی گەڵادار کە جۆرەها مادەی خۆراکی هەیە، جگە لەوەی کالۆری کەمی هەیە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، کالی پڕە لە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەر کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە