گێتی
ئیسرائیل به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبارده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پاش تێپه‌ڕینی كه‌متر له دوو رۆژ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا، حه‌ماس سوپای ئیسرائیلی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه.
تاهیر نونو، راوێژكاری ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی (حه‌ماس) رایگه‌یاند، لایه‌نی ئیسرائیل ئاگربه‌ستیان پێشێلكردووه به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له زیاتر له شوێنێكی ناو شاری غه‌زه ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه و ته‌قه‌ی رووبه‌ڕووی هاوڵاتیان كردووه و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌ر له به‌یانی دوێنێ هه‌ینی ئیسرائیل و حه‌ماس به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند، كه ئاگربه‌سته گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ناردنی هاوكاریی بۆ ناو شاری غه‌زه ده‌گرێته‌وه.
له7ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه پێكدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون كه 6 هه‌زاریان منداڵن.