گێتی

گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكیی: پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ مه‌ترسیدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكیی: پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ مه‌ترسیدایه‌
مه‌ودا میدیا - 

هه‌ریه‌ك له‌ جێنیفه‌ر كاڤانا و فریدریك ویری، توێژه‌رانی ده‌زگای كارنیگی بۆ ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ گۆڤاری فۆرین ئه‌فایه‌رزی ئه‌مه‌ریكییدا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌یان به‌ زیادبوونی مه‌ترسیی و دژایه‌تیی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌. 

به‌گوێره‌ی روانگه‌ی هه‌ردوو توێژه‌ری ناوبراو، هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ستراتیژییه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌جۆرێك له‌ دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه‌ 2011، تا ئێستا ته‌حه‌دای له‌و جۆره‌ رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه‌ته‌وه‌.  

جێنیفه‌ر كاڤانا و فریدریك ویری، توێژه‌رانی ده‌زگای كارنیگی بۆ ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تیی وایده‌بینن، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ و كوژرانی رێژه‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه‌، نه‌یاری بۆ ئه‌مه‌ریكا زیاد كردووه‌ و ئاماده‌یی هێزێكی به‌رچاوی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و دوژمنكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌یسه‌ندووه‌ له‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ سه‌ر حه‌ماس.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌، نه‌یاریی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتر كرد، له‌وانه‌ش گرووپگه‌لێك كه‌ وه‌ك بریكاری ئێران مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و سوریا. 

جێنیفه‌ر كاڤانا و فریدریك ویری، توێژه‌رانی ده‌زگای كارنیگی بۆ ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشكرایانكردووه‌، ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزێكی سه‌ربازیی به‌رچاوه‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، بۆ رێگرتنه‌ له‌وه‌ی ئێران كێشه‌ی ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل نه‌قۆزێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه‌ له‌ لوبنان و سوریا و ناوچه‌كانی تردا.






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان