عیراقی
ئایا گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق پابه‌ندی ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌بن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ر شاری غه‌زه، چه‌ندین گرووپی چه‌كدار له عیراق شه‌ڕیان دژی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند و ئه‌مه‌ریكایان وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه وه‌سف، له‌ئێستا كه ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس راگه‌یه‌ندراوه، پرسیار ده‌كرێت ئایا گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق پابه‌ند ده‌بن؟
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی عه‌ره‌بیی سعودی له راپۆرتێكدا كه به‌ناونیشانی (ئایا گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراق پابه‌ندی ئاگربه‌ست ده‌بن؟) ئاشكرایكردووه، زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه كه گرووپه چه‌كداره‌كانی عیراقیش هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسدا، پابه‌ند ده‌بن و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق راده‌گرن، ئه‌گه‌رچی به‌ئاشكرا هیچیان له‌باره‌وه نه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه، زانیاریی له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران كه له عیراقه‌وه دژی ئه‌مه‌ریكا چالاكی ده‌كه‌ن، دزه‌ی كردووه، ئه‌وانیش هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و حه‌ماسدا، پابه‌ندی ئاگربه‌ست ده‌بن.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه بڵاویكرده‌وه، بڕیار له ئێرانه‌وه نێردراوه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ناو عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند به بریاری ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه و پێناچێت ئه‌و گرووپانه ئاگربه‌سته‌كه بشكێنن له‌كاتێكدا كه به‌شێوه‌ی ره‌سمیی رایاننه‌گه‌یاندووه و به‌ڵام دوورنییه له‌رۆژانی داهاتوودا پێشێلكاریی له‌و ئاگربه‌سته‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو عیراق رووبدات به‌هۆی ئه‌و راجیاییهی له‌نێوان گرووپه‌كانی ناسراو به موقاوه‌مه‌ی عیراقییدا هه‌یه.
هاوكات جه‌عفه‌ر حسێنی، وته‌بێژی كه‌تائیبه‌كانی حزبوڵڵا له عیراق رایگه‌یاندووه، موقاوه‌مه‌ی عیراقیی چاودێری مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات تا بتوانێت بڕیار بدات.
له كاتی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه له دوێنێ به‌یانی هه‌ینییه‌وه، بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق هیچ هێرشێكیان تۆمار نه‌كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مرۆ به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، ئیسرائیل پابه‌ند نه‌بووه به ئاگربه‌سته‌وه و له‌چه‌ند شوێنێكی غه‌زه ته‌قه‌ی كردووه و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ماوه‌ی ئاگربه‌ست، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێده‌چێت ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس زیاتر درێژبكرێته‌وه.