عیراقی
پسپۆڕێكی ئه‌منیی: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات زیاتر له عیراق بمێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی عیراق و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ، پسپۆرێكی بواری ئه‌منیی و سه‌ربازیی هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پیلانی مانه‌وه‌ی زیاتری له عیراقدا داڕشتبێت.
عه‌قیل تائی، پسپۆڕی بواری ئه‌منیی و سه‌ربازیی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ سه‌رچاوه عیراقییه‌كان هۆشدارییدا له‌وه‌ی، ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناجێگیریی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عیراق، بقۆزێته‌وه به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی زیاتر له خاكی عیراقدا، له‌كاتێكدا ناوبه‌ناو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه عیراقییه پێیوایه، ئه‌مه‌ریكا هانی نائارامیی و ناسه‌قامگیریی ئه‌منیی ده‌دات له عیراق، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ناو عیراقدا، له‌كاتێكدا كه راوێژكاران و راهێنه‌رانی ناو بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا له عیراق ده‌رناچێت، مه‌گه‌ر به فشاری جه‌ماوه‌ریی به‌رده‌وام.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه هه‌وڵده‌دات فشار بخاته سه‌ر گرووپه تیرۆرستییه‌كان و بیانجوڵێنێت، جگه له یاریكردن به كارتی ئابووریی و سیاسیی.
هاوكات سه‌عد زوبێدی، چاودێری سیاسیی عیراق ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریكا بۆ سێ مه‌به‌ست له عیراقدا ده‌مێنێته‌وه، یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه كشانی چین به‌ره‌و بازاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و عیراق بگرێت، دووه‌م، بۆ چاودێریكردنی وڵاتانی دراوسێ و سێه‌میش بۆ رێگه‌نه‌دان به یه‌كگرتنی نه‌یاره‌كانی ئیسرائیل.