گێتی

10 ملیۆن گه‌نجی ئێرانیی ئاماده‌ییان ده‌ربڕی به‌شداری شه‌ڕی دژی ئیسرائیل بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 ملیۆن گه‌نجی ئێرانیی ئاماده‌ییان ده‌ربڕی به‌شداری شه‌ڕی دژی ئیسرائیل بكه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ره‌سمیی ئێرانیی بڵاویانكرده‌وه‌، خۆپیشاندان و ئیدانه‌كردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌، له‌كاتێكدا شه‌ڕ پێی ناوه‌ته‌ رۆژی په‌نجاهه‌مینه‌وه‌. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانیی، له‌ئێستادا 10 ملیۆن گه‌نجی ئێرانیی ناوی خۆیانیان نوسیوه‌ و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بچنه‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ و دژی سوپای ئیسرائیل شه‌ڕ بكه‌ن. 

ئه‌و ئاژانسه‌ ره‌سمییه‌ ئێرانییه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تییكردنی ئیسرائیل به‌ناوی (به‌ره‌نگارت منم) له‌ناو گه‌نجانی ئێراندا ده‌ستیپێكردووه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێكی زۆری گه‌نجانی ئێران، سه‌ره‌ڕای ناڕازیبوونیان له‌ دۆخی ئابووری خۆیان، به‌ڵام ئاماده‌ن بچنه‌ شه‌ڕی دژی ئیسرائیل. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان