گێتی
غه‌زه.. پشتگیریی له درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له سێیه‌م رۆژی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، سه‌ره‌رای یه‌كترتۆمه‌تباركردن به‌پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و پابه‌ندنه‌بوون.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هیوای ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژبكرێته‌وه، تا بتوانرێت دیلی زیاتر ئازادبكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له ئاگربه‌ست، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكیی به‌هۆیه‌وه ئازادنه‌كراوه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرایكرد، هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ژماره‌یه‌كی زیاتر له دیله‌كان.
هه‌ر به‌بۆنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌وه، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ 100 بارهه‌ڵگر هاوكاریی چوونه‌ته ناو شاری غه‌زه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازیی ئیسرائیلیی پێیانوایه، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست، ئیسرائیل لاواز ده‌كات و توانای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاری غه‌زه‌دا له‌ده‌ستده‌دات، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی لێدوانی ره‌سمیی، سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ شه‌ڕی قۆناغی داهاتوو له‌ناو غه‌زه‌دا ئاماده ده‌كات.
سایتی جه‌زیره له‌زاری شاره‌زایه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه سوپای ئیسرائیل ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر شاری غه‌زه‌دا نه‌ماوه و كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو شاره‌كه و گله‌یی له گرانیی نرخی شتومه‌ك ده‌كه‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به دۆخی غه‌زه له میدیادا، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكیی بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ی كوژران له‌شاری غه‌زه به‌جۆرێكه، كه پێشینه‌ی رووداوی له‌و جۆره نییه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵ شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا هێنده‌ی شه‌ڕی كه‌متر له دوو مانگی حه‌ماس و ئیسرائیل منداڵ نه‌كوژراون.