عیراقی

رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایكرد: سودانی له‌ژێر فشاری هێزه‌ عیراقییه‌كاندایه‌ بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایكرد: سودانی له‌ژێر فشاری هێزه‌ عیراقییه‌كاندایه‌ بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا
مه‌ودا میدیا - 

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیی هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی به‌رده‌وامیی سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و سوریا ئاشكرایكرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رووبه‌ڕووی فشاری هێز و گروپه‌كان بووه‌ته‌وه‌ تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق.

رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانیی روونیكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌پشتیوانی چه‌ند هێز و گروپێك گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات، له‌وانه‌ش كه‌تائیبی حزبوڵڵا و له‌ئێستادا له‌ژێر فشاردایه‌ بۆ ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق، به‌تایبه‌ت دوای بۆردوومانی لایه‌نگرانی به‌ره‌ی "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی" له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هێرشه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ناو عیراق بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كێشه‌ی بۆ حكومه‌تی سودانی دروستكردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی سودان ناتوانێت كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان