گێتی

ئاگربه‌ستی حه‌ماس و ئیسرائیل تا چوارشه‌ممه‌ درێژده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگربه‌ستی حه‌ماس و ئیسرائیل تا چوارشه‌ممه‌ درێژده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، به‌رپرسێكی میسریی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ حه‌ماس و ئیسرائیل هه‌ردوولایان كۆكن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ستی نێوانیان تا دوو رۆژی تر.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كۆتا رۆژی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیله‌ و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، سه‌ره‌رای یه‌كترتۆمه‌تباركردن به‌پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و پابه‌ندنه‌بوون. 

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هیوای ماوه‌ی ئاگربه‌ست درێژبكرێته‌وه‌، تا بتوانرێت دیلی زیاتر ئازادبكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له‌ ئاگربه‌ست، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكیی به‌هۆیه‌وه‌ ئازادنه‌كراوه‌.

هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرایكرد، هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ دیله‌كان. 

له‌ رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه‌ ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی، دوای نزیكه‌ی په‌نجا رۆژ له‌ شه‌ڕ. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان