گێتی

پێنج ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی ئه‌میری داعش بدۆزێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی ئه‌میری داعش بدۆزێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌رنامه‌ی پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌رییدا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌میری داعشه‌وه‌ هه‌بێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رنامه‌ی پاداشت سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌بو عه‌لی تونسی، ئه‌میری داعش هه‌بێت و داوای هاوكاریی بكات بۆ گه‌یشتن پێی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ناوبراو شاره‌زای دروستكردنی چه‌كی كیمیایی و پشتێنه‌ی خۆكوژیی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قاندنه‌وه‌یه‌. 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان