عیراقی
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری موسڵی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌زانیی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش (3.5) پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، رۆژئاوای شاری مووسڵی هه‌ژاندووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌زانیی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق، ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش (3.5) پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، رۆژئاوای شاری مووسڵی هه‌ژاندووه.
به‌شی بوومه‌له‌رزه‌زانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق روونیكرده‌وه، ئه‌مشه‌و 27ـ تشرینی دووه‌می 2023، كاتژمێر 8:18:44 چركه‌ی شه‌و به كاتی ناوخۆی مووسڵ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك گوندی (ته‌ل هه‌وا)ـی له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ژاند، كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه دانیشتوانی ناوچه‌كه هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌كه كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكیش لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.