عیراقی

قەرەبووی ئاوارەکانی عیراق دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەبووی ئاوارەکانی عیراق دەکرێتەوە
مەود امیدیا-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاشکرایکردووە کە حکومەت قەرەبووی ئەو ئاوارانە دەکاتەوە کە گەڕاونەتەوە ناوچە رەسەنەکانی خۆیان، بڕی هاوکارییەکەش ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند "بۆ جاری 31ەمین هاوکاری بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانە دابەشدەکرێت کە گەڕاونەوەتە ناوچە رەسەنەکانی خۆیان، بڕی هاوکارییەکە بریتییە لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە کە بەسەر هەشت هەزار و 533 خێزاندا دابەشدەکرێت".

روونیشکراوەتەوە "پڕۆسەی خەرجکردنی هاوکاریی بۆ خێزانە ئاوارەکان لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە دەبێت و لە رۆژانی دواتردا هاوکاری زیاتر دەدرێت بەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "حکومەت یەکێک لە پرسە گرنگەکانی بەردەمی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانە کە بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە وێرانبوو، هەروەها  پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بووەتە کاری لەپێشینەی حکومەت و کار بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکان لەو ڕوەوە دەکات، دەشڵێت: بە زووترین کات پلان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دادەنێین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان