عیراقی

كۆتایی حه‌لبوسی.. سكاڵا دژی گرێبه‌ستی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆتایی حه‌لبوسی.. سكاڵا دژی گرێبه‌ستی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق به‌به‌ڵگه‌وه‌ سكاڵایه‌كیان دژی محه‌مه‌د رێكان حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكراكرد، كه‌ پێیانوایه‌ كۆتایی به‌ ئاماده‌یی سیاسیی حزبی ته‌قه‌دوم ده‌هێنێت.

له‌ سكاڵاكه‌دا كه‌ میدیای عیراقیی وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كراوه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و كه‌سایه‌تیی دیاری سوننه‌ و حزبه‌كه‌ی تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی بازرگانیی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا كه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئیسرائیلییه‌، پێشتریش باسم خه‌شان، په‌رله‌مانتاری عیراقیی ئاشكرایكرد، حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلییدا گرێبه‌ستی بازرگانیی هه‌یه‌. 

له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌دابه‌هۆی سكالایه‌ك كه‌ له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی تۆماركرابوو، پاش لێكۆڵینه‌وه‌، دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا به‌دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی ده‌ركرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان