عیراقی

حه‌لبوسی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی دایه‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ بچێته‌ دادگا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌لبوسی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی دایه‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ بچێته‌ دادگا
مه‌ودا میدیا - 

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر پارتی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق، ناوبراو له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی دایه‌وه‌. 

محه‌مه‌د حه‌لبوسی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌ و پشتیوانی نه‌كردووه‌ و نایكات و به‌ ده‌وڵه‌تیشی نازانێت و به‌ قه‌واره‌یه‌كی داگیركه‌ری ده‌زانێت و پێشتر و ئێستاش پشتیوانی فه‌ڵه‌ستینن و هه‌ڵوێستیان ناگۆڕێت.

روونیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیسرائیلی گرێبه‌ستی نییه‌ و به‌ڵكو كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكیی و تۆماره‌ و هیچ كرێكارێكی سه‌ر به‌ وڵاتێكی تر تیایدا كار ناكات و گرێبه‌سته‌كه‌ش ئاشكرایه‌ و له‌ وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ و روونه‌.

حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سانێك له‌سه‌ر ئه‌و سكالایان تۆماركردووه‌ كه‌ خۆیان داواكراون و دوورخراوه‌ و تۆمه‌تبارن به‌ تیرۆر و تیایاندایه‌ كه‌ ده‌نگی به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌ڵه‌ستین نه‌داوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ فه‌ڵه‌ستیندا. 

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك دادگا بیه‌وێت ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا و عیراق وڵاتێكی دیموكراسییه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان