گێتی

پیلانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆچپێكردنی دانیشتوانی غه‌زه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیلانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆچپێكردنی دانیشتوانی غه‌زه‌
مه‌ودا میدیا - 

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی پلانێكی هه‌ریه‌ك له‌ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌ردوو پارتی دیموكراته‌كان و كۆماریخوازه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، تایبه‌ت به‌ كۆچپێكردنی دانیشتوانی غه‌زه‌ بۆ چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ر. 

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (ئیسرائیل هیوم)ی ئیسرائیلیی، به‌رپرسانی ئیسرائیل ره‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی واشنتۆنیان وه‌رگرتووه‌ بۆ كۆچپێكردنی دانیشتوانی غه‌زه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عیراق و توركیا و میسر و یه‌مه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا بۆ هه‌ریه‌ك وڵاتێك بڕێك پاره‌ ته‌رخانده‌كرێت، كه‌ روون بڕه‌كه‌ی چه‌نده‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، نزیكه‌ی دوو ملیۆن دانیشتوانی غه‌زه‌ ده‌نێردرێنه‌ توركیا و نیشته‌جێكردن به‌رامبه‌ر به‌ دوو ملیار دۆلار. 
Qaiwan
Qaiwan